سیاسەت بە مانا جەوهەری و دروستەکەی نەهاتۆتە ناو فەزا، کلتور و فەرهەنگی کورد. هەمیشە بەچاویلکەی شۆرش و شۆرشگێریەوە ئەروانینیە سیاسەت. وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دابڕاو نییە لە کۆمەڵ و ئەو چوارچێوە سیاسی، کلتوری ئەخلاقیە کە لەناویدا نەشونمای کردووەو پەروەردەبووە و لە فۆرمیکی تایبەتدا وابەستەیە بەکەسانی دەوروبەری.
لەم دیدە واقعییەوە وای لێدەکات نەک هەر بەتەنها ئاسوودەیی رۆحی و ئارامی ویژدان لەگەڵ لەناو کۆمەڵەیدا ببینتەوە، بەڵکو بەرژەوەندی تاکەکەسیش بەشێوەیەک لە شێوەکان گرێدراوە بە بەرژەوەندی هاوبەش باڵاکانی حەقیقەت نەگۆرەکانی کۆمەلەی بێت. کە ئەمە فاکتەری وابەستە بوونە بە ئینتما ناو ئەبرێت جا ئەمەش ئینتیمایە بۆ کەلتور بۆ نەتەوە یان نیشتمان لە ئاماژەندا بەگەنجان دووبارە لە پەیوەندیدا بەچەمکی ئینتیماوە.
رەنگە گەنج ئەمڕۆکە هەڵگری رستێک لە کێشە، گرفت و پاشان قەیرانش بێت. چونکە هەر بەتەنها ئەوە بەس نییە کە گەنج پێویستە ئنتیمای بۆ کۆمەڵەکەی هەبێت، بەلکو لەسەر نیشتمان و سیستەمی پەیرەوکراوی سیاسی و دیسپلین ووڵات کە پێویستە هەستی ئینتما لای گەنج دروست بکات. بەڵام ئاخۆ ێیمە ئەم هەنگاوەمان ناوە بۆ دروستکردنی ئینتما لای گەنج و تەواوی پێهکاتەکانی کۆمەڵگا؟ بێگومان نەخیر.
پرسیارێك و هەزار وەڵام لە وڵاتێکدا کە نەبوونی یەکسانی لەنیوان تاکەکان و ووڵاتیک غەرقی زۆنگاوی گەندڵییەوە و خزمەتگوزارییەکان لە ئاست داخوازیەکان نین، شتێك کە مایەی گاڵتەپێکردنە باسکردنی لە خۆشەویستی خاک و نیشتمانە! لە وڵاتیکدا کە سیستەمی سیاسی بەشێوەیکی دروست و زانستیانە مومارەسەی خۆی نەکات و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە ناو فەزای ئیداری و ئابووری زانستیدا ڕەنگ ناداتەوە، ئینسان نەک هەر ئنتیمای بۆ ئەم شوێنە نامێنیت. بەڵکو خۆشی وەک هاوڵاتی ئەم جۆرە فەزایە ناداتە قەڵەم.
بەداخەوە دەیان نموونەی زیندوە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەشێ کێرڤی ئنتیمابوون لەناو جیاوازی نەوەکاندا لەناو هەمەڕەنگی چین وتوێژەکان جیاوازی تەواو بەخۆیەوە ببینێ. گەنجان بەشێوەیکی گشتی ئەو توێژانەی کۆمەڵن کە دەرهاوێشتەی ئەو رۆحی حەماسی یاخیبوونەوە کە پیێ ئەناسریتەوە لەمیژوودا خاوەنی ئینتمای بەرزبوون. بەڵام ئەگەر سەیری گەنجان بکەین بەدرێژایی میژوو کەم نەوە هەیە وەک گەنجانی ئەمرۆ ئینتمای نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان کاڵ بووبێتەوە!
بەبڕوای من لەم ڕاستییە سامناکەدا هەر بەتەنها گەنجان بەرپرسیار نین، بەڵکو جگە لە گۆڕانی سەردەم هەلومەرجەکان وەک لەسەرەتاوە هێمامان بۆ کرد خودی سیستەمی دیسپلین هتد. ئەو دەسەڵاتەی ک ەژیانی خەڵک بەرێوە ئەبات، زیاتر لەم ڕووەوە بەرپرسیان. ئەمەش بێگومان بۆ میللەتێکی وەک کورد که هیشتان کێشەی نەتەوەیی گرفتی زمان و شوناسی لەناو عیراقدا یەکلایی نەبۆتەوە، کارەساتی بەدوادا دێت. چونکە ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر بووینەتی کورد و ئامانجە مێژوویی و دەستکەوتەکانمان لەبەردەم هەڕەشەی هێزی توندڕەو شۆڤێنییە ناوخۆیی و چاوچنۆکەکانی ئیقلیمیدا. کە هەر سەردەمێک و چرکە ساتێکدا گەنج تۆکمەیی پتەوی ئینتماکەی ئەتونێت بیانپارێزێت.
هەر گەنجە ئەو سەرمایە گەورە و پڕ لە وزە کە دەتوانێت ووڵات دەرباز بکات لە کۆی کێشەکان. بەداخەوە سیاسەت بە مانا جەوهەریەکەی نەهاتۆتە ناو فەرهەنگی کورد. هەمیشە سیاسییەکانی هەرێم بەچاوێڵکەی شۆڕش و شۆڕشگێرییەوە ئەرواننە سیاسیەت کردن. نەک بوار بۆ گەنج فەراهەم نەکراوە، بەڵکو گەنج بەرادەیەکی گەورە فەرامۆش کراوە…
(بەشی دووەمی گووتارەکە دوای سێ رۆژی دیکە بخوێنن)
- بەرپرسی راگەیاندنێ رێکخراوی رەنگ.