(خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (مردن لە ڕوانگەی ئایینەکانەوە ) ی (بوساحە ئەحمەد) و چەند سەرنجێك راکان رەفعەت- بەردەڕەش* ئەم پەرتووکە باس لەو حەتمیەتە حاشاھەڵنەگرە دەکات کە ھەموو مرۆڤایەتی لەسەری کۆک و یەکدەنگن بەبێ جیاوازی. لێکۆلینەوەیەکی زۆر ووردو جوانی مامۆستا (بوساحە)یە سەبارەت بە چەمکەکانی (مردن، چۆنیەتی ناشتنی مردوو، بەھەشت و دۆزەخ، پردی سیرات، بڕوابوون بەدوای مردن و ڕۆژی دوایی). بەراووردێکی لۆژیکانەو ھاوسەنگانە دەکات لەنێوان سەرجەم ئایین و ئایینزاکان سەبارەت بەو چەمکانە. کارێکی ناشۆیە لەدایک بوون ھەبێ و مردن کۆتا وێستگە نەبێ. تا چەند زیاتر بیخوێنیتەوە زیاترو زۆرتر کەمەندکێشت دەکا بۆ زانین و شارەزایی…
زێدەتر بخوینە