ژن، قوربانی یەکەمی سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی

                ڕێژین محەمەد – هەولێر سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی، وەک دوو سیستم لە تەواوی کۆمەڵگە جیهانیەکان، دەستیانگرتووە بەسەر کایەکانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا. بە گوێرەی جوگرافی و شوێنی نیشتەجێبوونیش، تا ڕادەیەک دەست ڕۆشتویی ئەم سیستمانە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە، بەرزی و نزمی تێدایە و ئاستی ڕۆشنبیری تاکیش کاریگەری بەسەریانەوە هەبووە. بەڵام هەمیشە ژن وەک قوربانی یەکەمی ئەم دوو سیستمە دەبینرێت، قوربانیەک کە لە کۆمەڵگە دواکەوتوەکانەوە بۆ کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان شۆربۆتەوە و نەوە دوای نەوە لە بری کەمبوونەوە و تێگەیشتن و ڕێزگرتن لێیان، ڕوو لە…

زێدەتر بخوینە